داعش بە ساڵێک ٨٩ منداڵی ناردووە خۆیان بتەقێننەوە

ئاژانسەکان -KDP.info- سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ئەمریکاوە ڕایگەیاند داعش لە ماوەی ساڵێکدا ٨٩ منداڵی لە تەقینەوە خۆکوژییەکاندا بەکار هێناوە.
ناوه‌ندی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه،که داعش هه‌وڵی زۆری داوه تا ڕیزه‌کانی پڕ بکات له منداڵ و بۆ ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی به‌کاریان بهێنێت.
ناوه‌نده‌که له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه له پێگه جیهادییه‌کان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و زانیارییه‌ی له مانگی کانوونی دووه‌می ٢٠١٥ تا کانوونی دووه‌می ٢٠١٦ به ژماره ٨٩ منداڵ بۆ ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی به‌کار هاتوون و، گیانیان له‌ده‌ست داوه. ڕاپۆرتەکە هەروەها باس لەوە دەکات کە هه‌موو ئه‌و منداڵانه پێشتر له ئۆردوگاکانی داعش ڕاهێنانیان پێکراوە و مێشکیان شۆراوه‌ته‌وه.
شایانی باسە، جگە لە ئامارەکانی ئەو ڕاپۆرتە کە تا سەرەتای ئەمساڵە، لە چەندین کردەوەی خۆکوژیی دیکەی داعشدا منداڵ بەکار هاتووە، لەوانە، تەقینەوەی خۆکوژیی ئەم دواییەی شاری غازیعەنتابی تورکیا کە بە پێی هەواڵەکانی ئەو وڵاتە، تەقینەوەکەی داعش لە ڕێی منداڵێکەوە ئەنجام دراوە. هەروەها شەوی ڕابردووش هێزەکانی پۆلیسی کەرکووک توانییان مێرمنداڵێک دەستگیر بکەن کە بە نیازبوو بە پشتێنیکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی لە ناو شاری کەرکووکدا بتەقێنێتەوە. ئەو منداڵە بە ڕەگەز عەرەب بوو و وەک ئاوارەی شاری مووسڵ لەگەڵ خێزانەکەی لە کەرکووک دەژیا.




