٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پردی گوێڕ و ڕێگە سەرەكییەكان خاوێن كراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

گوێڕ-KDP.info-  فەرماندەی تیمی ئەندازیاری پووچەڵكردنەوەی مین دەڵێ، لەو گوندانەی بەو دوایەی ئازاد كران زۆربەی ڕێگە سەرەكییەكان و پردی گوێڕ و زۆربەی ماڵەکانیش خاوێن كراوەتەوە لە مین؛ ئێستایش لە ڕێگەی دوو تیم بە هاوكاری دەزگای مین ناوچەكانی دیكە پاك دەكەینەوە.

لیوا (مەحموود كاكەیی) فەرماندەی تیمی ئەندازیاریی پووچەڵكردنەوەی مین بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "داعش لە چەند گوندێكێی پێشەوە لە ترسی پێشمەرگە تەڵەمینیان دانەنابوویەوە، بەڵام گوندەكانی دیكەیان مینڕێژ کردبوو؛ ئێمەیش بە دوو تیم توانیومانە زۆربەی تەڵەمینەکان لەکار بخەین؛ چەند خانوویەكیشمان خاوێن کردووەتەوە."

گوتیشی: "گوندی حاسوودیە تەڵەمینی زۆریان لێ دانابوویەوە؛ ئەو گوندە دەكەوێتە سەر زێی گەورە و ٣ كیلۆمەتر لە پردی گوێڕەوە دوورە؛ لەوێ ٣٠ خانوو زیاتریشیان مینڕێژ كردبوو؛ پاڵ زێیەكەیشیان لەم پەڕەوە تا ئەو پەڕ، مینڕێژ كردبوو؛ تا ئێستا توانیومانە هەموو ڕێگە سەرەكییەكان خاوێن بكەینەوە، لە شوێنەكانی دیكەیش ئاڵای سوورمان داناوە هێزی پێشمەرگە ئاگادار بێت؛ پاشان چووینە پردی گوێڕ، دەوروبەری پردەكە ٥ مەیدانە مینی لێ بوو؛ ڕێگایەكمان كردووەتەوە بۆ هێزی پێشمەرگە، ئەوانی دیكەیش رۆژانە بە هاوكاری لەگەڵ دەزگای میندا خاوێنی دەكەینەوە؛ تا ئێستا  ٢٦٦ مینمان لەکار خستووە."

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار