٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەحموود گەورەدێیی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەحموود گەورەدێیی..

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كادر و كەسایەتی دیار و نیشتمان پەروەر، تێكۆشەر (مەحموود گەورەدێیی)ـمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواكارین دواناخۆشیی خانەوادەكەتان بێت و  سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

 

 انالله واناالیە راجعون.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان    

        22/8/2016 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار