گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم، لەبارەی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران ڕوونکردنەوەی دا

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕای گشتی ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بانگهێشتنامەی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە دەست گەییشتووە و بەڕێزیشیان بانگهێشتەكەی قبووڵ كردووە. بەڵام وەک لە ڕوونکردنەوەکەی گوتەبێژی سەرۆکایەتیدا ئاماژە دراوە، تەنیا ئەوە ماوە كاتی گونجاو بۆ هەردوولا دیاری بكرێت.
دەقی ڕوونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
ماوەیەكە لە میدیاكاندا لێدوان و لێكدانەوەی جۆراوجۆر لەبارەی سەردانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دەخرێتەڕوو، بۆ بەرچاوڕوونیی زیاتری ڕای گشتیی ڕای دەگەیێنین كە جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بانگهێشتنامەی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەدەست گەییشتووە و بەڕێزیشیان بانگهێشتەكەی قبووڵ كردووە. تەنیا ئەوە ماوە كاتی گونجاو بۆ هەردوولا دیاری بكرێت.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
22ـی 8ـی 2016




