ئهمرۆ داعش چەكی كیمیایی بەكار هێنا.. تا ئێستایش بەردەوامن

گەیارە-KDP.info- لە سنووری گەیارە، تیرۆریستانی داعش سوپای عێراقیان هاوەنباران كردووە كە ماددەی كلۆر لەناو گولـلەهاوەنەكان كراوە، بەوهۆیەیشەوە سەربازانی سوپای عێراقی تووشی تەنگەنەفەسی و ئازاری چاو بوونە و تۆپبارانكردنیش بەردەوامە.
گوتەبێژی لیوای ٩١ـی هەولێر لە سوپای عێراق رائید (ئەمین شێخانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ سەعات هەشتی بەیانی، تیرۆریستانی داعش هێزەكانی فەوجی یەك لە لیوای ٩١ـی هەولێری سوپای عێراقیان بە هاوەنی ١٢٠ملم لە گوندی عوسەجە لە ناحیەی گەیارە تۆپباران كرد، كە گولـلەهاوەنەكان پڕ كراون لە كلۆر و لە كاتی تەقینیان دووكەڵی زەرد بڵاو دەبێتەوە".
(شێخانی) گوتیشی، بە هۆی كاریگەریی ئەو ماددەیەوە، سەربازەكان تووشی تەنگەنەفەسی و ئازاری چاو بوونە.
گوتەبێژی لیوای ٩١ـی هەولێر لە سوپای عێراق دهشڵێت، تا ئێستایش تۆپبارانكردن بۆ سەر هێزەكانمان بەردەوامە و نەوەستاوە".
بڵند ئیبراهیم




