سەرحەد قادر: 856كەسی دیكە خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە كرد

كەركووك-KDP.info- جارێكی دیكە لە میحوەری كەركووك، 130 خێزانی تر لە ژێردەستی تیرۆریستانی داعشەوە هەڵاتن و خۆیان گەیاندە سنووری هێزەكانی پێشمەرگە و گواسترانەوە بۆ كەمپەكان.
عەمید (سەرحەد قادر)، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمرۆ دووشەممە، جارێكی تر 126 خێزان كە پێك هاتوون لە 831 كەس و خەڵكی شارۆچكەی حەویجە بوون، لەگەڵ 4 خێزانی تریش كە لە تكریتەوە هاتوون و لە 25 كەس پێك هاتبوون، لە ژێردەستی تیرۆریستانی داعش هەڵاتن و خۆیان گەیاندە سنووری هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری كەركووك".
(سەرحەد قادر) گوتیشی، ئەو خێزانانە گواسترانەوە بۆ نێو ئەو كەمپانەی كە بۆ نیشتەجێكردنیان دەستنیشان كراون.
نەشوان بەرزنجی




