٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژانە ٧٥ هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك لە رێگەی بۆریی هەرێمەوە هەناردە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەڵێت، هەناردەكردنی نەوتی كەركووك بۆ دەرەوە لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، دەستی پێ كردووەتەوە و ئێستایش وەكو سەرەتا ٧٥هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت.

(فوئاد حوسێن)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە هەناردەكردنی نەوتی كەركووك لە كێڵگەكانی خەبازە و بابە و جەمبوور كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی كۆمپانیای نەوتی باكوورن،  لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە دەستی پێ كردووەتەوە و لە ئێستادا وەكو سەرەتا ٧٥هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت".

(فوئاد حوسێن) گوتیشی، ئەمە وەكو سەرەتایە بۆ دڵنیابوون لە بۆرییەكان، لەبەر ئەوەی ماوەی پێنج مانگە هەناردەكردنی نەوت لەو بۆریانە راگیراوە، بۆیە لە ماوەی داهاتوودا رێژەكە زۆر لەوە زیاتر دەكرێت.

ئەمەیش لە كاتێكدایە، پێنج مانگ لەمەوبەر بە بڕیارێكی وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەكردنی نەوتی كەركووك بۆ دەرەوە لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە راگیرا، بە رای چاودێرانیش هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بووەتەوە و ئەمە وەكو گوشارێك بۆ سەر هەرێم بەكار دەهێنن.

پێش راگیرانی هەناردەكردنی نەوتی كەركووك لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، رۆژانە ١٥٠هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكرا.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار