ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى له شارى كه‌ركووک ڕوویدا

كه‌ركوك-KDP.info- به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى كه‌ركووك دەڵێ، كه‌مێك به‌ر له ئێستا له یه‌كێك له حوسێنییه‌كانى نێو شارى كه‌ركووكدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا .
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زاو ناحییه‌كانى كه‌ركووك، بە ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگەیاند:" كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا له‌نێو حوسێنییه‌ى ئیمام جه‌عفه‌ر سادق له گه‌ڕه‌كى واستى نێو شارى كه‌ركووك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا ".
دەیشڵێ :"تەقینه‌وه‌كه له‌ڕێگاى خۆكوژێكه‌وه بووه به پشتێنه‌ى بۆمبڕێژكراو."
نەشوان بەرزنجی




