٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیران تەقینەوەی دیلۆك ئیدانە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا تەقینەوەی شاری دیلۆكی توركیا ئیدانە دەكات و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و بریندارانی ڕووداوەكە دەكات، ئەمە دەقی پەیامەكەیە:

بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین کە دوێنێ لە شاری دیلۆک لە عەنتاب ئەنجامدرا و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل و بێتاوانی کردە قوربانی. پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکوومەتی تورکیا دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

ئەم کردەوە دڕندانەیەی تیرۆریستان هاوشێوەی ڕەفتارە نامرۆییەکانی دیکەیان كە بە شێوەیەکی مەترسیدار لە ناوچەکە و جیهاندا دووبارە دەبنەوە، دەبێ هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەتایبەتی وڵاتانی ناوچەکە تا بە ئیرادە و بەرپرسیارێتییەکی زیاترەوە ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە و هەماهەنگی و هاوکاریی زیاتری یەکتر بکەن لەپێناو لەگۆڕنان و بنەبڕکردنی تیرۆر و تیرۆریستان.

هیوادارین ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستیە بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەن و گەلانی دراوسێ و جیهان بە ئارامی و دوور لە هەڕەشە و دەستی ڕەشی تیرۆریستان، لە خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی بەردەوامدا بن لەپێناو بنیاتنان و پاراستنی شارستانیەتێکی پێشکەوتووی ژیاندۆستانە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.


ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
٢١/٨/٢٠١٦
                   

هەواڵی پەیوەندیدار