٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەر شوێنێک پێشمەرگە بە خوێن ئازادی کردبێ، بەشێکە لە خاکی ھەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرۆکی فراکسیۆنی برایەتی‌وپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، ھێزی پێشمەرگە ناوچە کوردستانیەکانی سنووری مووسڵی بە خوێن ئازاد کردووە و، دەستبەرداری نابێت و، بەشێکە لە خاکی ھەرێمی کوردستان؛ جا چۆن دەهێڵین حەشدی‌شەعبی بێتە ناویەوە!

(سەیدۆ چەتۆ) سەرۆکی فراکسیۆنی برایەتی‌وپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماددەی ١٤٠، دەبا ساڵی ٢٠٠٧ ببڕایەتەوە و، ئەو ناوچانە بگەڕابانەوە سەر ھەرێمی کوردستان، بەڵام نەیانهێشت و، تێکیان دا؛ جا ئێستا ھێزی پێشمەرگە بە خوێن ئەو ناوچانەی ئازاد کردووە و، بوونەتە بەشێک لە خاکی ھەرێمی کوردستان و، تازە ئیتر دەستبەرداری نابین."

(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، سەرۆکوەزیرانی عێراق با بۆ خۆی قسان بکا! ئەو ناوچانە کوردستانین و بڕایەوە؛ بەشێکن لە خاکی ھەرێمی کوردستان؛ ناشێ چاوەڕوان بن پێشمەرگە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات!

سەرۆکی فراکسیۆنی برایەتی‌وپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ڕوونیشی کردەوە، ئەو ناوچانەی پێشمەرگە خۆی ڕزگاری دەکات کوردستانین و، بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین حەشدی‌شەعبی لێی نزیک بێتەوە ،چونکە ئەگەری ئەوە ھەیە لە وەختی ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەدا حەشدی‌شەعبی بەر ببێتە گیانی ئەو خەڵکە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار