وەزیری بەرگری، سبەینێ متمانەکەی لێ وەردەگیرێتەوە
__2016_08_21_h16m23s39__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- بڕیارە پەرلەمانتارانی عێراق سبەینێ کۆ ببنەوە و، متمانە لە وەزیری بەرگری وەربگرنەوە؛ پەرلەمانتارێک دەڵێت، سەرۆکی پەرلەمان دەیەوێ هەرچۆنێک بووبێ متمانە لە وەزیر وەربگیرێتەوە؛ تۆڵەی خۆی دەکاتەوە.
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وا بڕیارە پەرلەمانتارانی عێراق سبەینێ کۆ ببنەوە و، کۆمەڵە پرسێک بخەنە بەر باس؛ لەوانە تاوتوێکردنەوەی پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی و، بانگهێشتکردنی وەزیری بەرگری بۆ لێسەندنەوەی متمانە."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، ھەندێک کوتلەی وەک هیەکەی ئوسامە نجەیفی دژی وەرگرتنی متمانەن لە وەزیری بەرگری؛ بەڵام زەحمەتە سەرۆکی پەرلەمان لێ گەڕێ، لەبەر ئەوەی تۆمەتبار کرابوو بە گەندەڵی.
دەیشڵێ مادام وەزیر و سەرۆکی پەرلەمان شەڕیانە، باشتر وایە سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکایەتیی ئەو دانیشتنە نەکات.
بڵند ئیبراھیم




