پارتی: نابێت ئاڵوگۆڕی پارێزگاری سلێمانی ببێتە هۆی سەرهەڵدانی بارگرژی
__2016_08_21_h12m37s47__RM.jpg)
سلێمانی-KDP.info- ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، نابێت ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگای سلێمانی ببێتە هۆی سەرهەڵدانی بارگرژی و دروست کردنی کاریگەری خراپ لەسەر دەروونی هاوڵاتیان.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی پێی وایە، گۆڕینی کەسەکان لە پۆستەکاندا و دانانی کەسانی دیکە لەجێگەیان، کارێکی سرووشتی و ئاساییە بەو مەرجەی لەچوارچێوەی یاسا
و ڕێنماییە کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستاندا بێت.
سەبارەت بە پۆستی پارێزگای سلێمانی، جەخت دەکەینەوە، ئەو پۆستە پەیوەندی بە سەرجەم هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانیەوە هەیە و دەبێت بۆ خزمەت کردن بەکاربێت، بەهیچ شێوەیەک رەوانییە وێنایەکی وا پیشان بدرێت کە هاوڵاتیانی ئەم پارێزگایە تووشی نیگەرانی بکات.




