٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پارێزگاری عه‌نتاب: "له ‌په‌لاماره‌كه‌دا 50 کەس گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌"

سەرچاوە: KDP.info

دبی-KDP.info-  پارێزگاری عه‌نتاب رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ په‌لاماره‌كه‌ی شەوی رابردوودا گیانیان له‌ ده‌ست دا، بۆ 50 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا پارێزگاری عه‌نتاب رایگه‌یاند، "له‌ ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌ی شەوی رۆژی شه‌ممه‌ 20ی ئاب، تا ئێستا 50 لە هاووڵاتییانمان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".
له ‌ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ برینداره‌كان له‌ چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی جیاجیادا چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.

سەرچاوە- ئەنادۆڵو

 

هەواڵی پەیوەندیدار