فراکسیۆنی پارتی: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دواخرا.. ئاڵوگۆڕەکە ناکرێت

سلێمانی-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دهڵێت، بڕیاربوو ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەن ئاڵوگۆر لەپۆستی پارێزگار بکرێت، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
(زیاد کاکە رەزا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبێتەوە و تێیدا ئاڵوگۆری پۆستی پارێزگار بکرێت لە نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
سەبارەت بەھۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکەش (کاکە رەزا) گوتی: "ھۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە و تەنھا بەئێمە گوتراوه کە کۆبوونەوەكه بۆ کاتێکی نادیار دواخرا و ئاڵوگۆرەکە ناکرێت.
بڵند ئیبراھیم




