٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکایەتی هەرێم: ڕزگاركردنی مووسڵ بۆ هەرێم و عێراق و جیهان و ناوچەكە گرینگە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەبارەت بە ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی شاری مووسڵ و ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بڵاوبوونەوەی لێدوانی جۆراوجۆر لە میدیاكان لەمبارەیەوە، بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە:

یەكەم: شەڕی تیرۆریستانی داعش ئەولەوییەتی سەرەكی هەرێمی كوردستانە و لەم دووساڵەدا پێشمەرگە قارەمانانە ئەركی خۆی بەجێ گەیاند و ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە شكا.
دووەم: ڕزگاركردنی شاری مووسڵ بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان و ناوچەكە گرنگە و جێگەی بایەخە و، جگە لە لایەنی سەربازی پێویستە دەرئەنجام و دەرهاوێشتە مرۆیی و سیاسییەكانی و كاریگەریی لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە لەبەرچاو بگیرێت.
سێیەم: بەلای هەرێمی كوردستان و پێكهاتەكان و خەڵكی پارێزگای نەینەواوە، قۆناغی دوای ئازادكردنی مووسڵ گرنگییەكی تایبەتی هەیە و بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو كارەساتانەی بەسەر پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی پارێزگای نەینەوا هاتووە و بۆ ئەوەی گرفتی تر سەرهەڵنەدات و دڵنیایی تەواو بدرێتە پێكهاتەكانی پارێزگای نەینەوا و دانیشتوانی شاری موسڵ پێویستە ڕێككەوتنێكی سیاسی لەنێوان لایەنەكان هەبێت لەسەر بەڕێوەبردنی شاری موسڵ و پارێزگای نەینەوا.
چوارەم: لەبارەی ڕۆڵی پێشمەرگە لە ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ هەرێمی كوردستان پابەندی ئەو ڕێككەوتنانە دەبێت كە پێشتر لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی و هاوپەیمانان بوونی هەبووە و هەروەها هەر ڕێككەوتنێك كە لە داهاتوودا لەنێوان ئەو سێ لایەنە دەبەسترێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كودستان
20ـی 8ـی 2016
 

هەواڵی پەیوەندیدار