٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانکۆی ئەمریکی: 82%خه‌ڵكی كوردستان کاتەکە گونجاوە بۆ سەربەخۆیی

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەنتەری ئاشتی و ئاسایشی مرۆڤایەتی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان، لە راپرسییەکدا لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، پرسیاری بەشداریی لە گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستانی کردووە کە 82.3%-ی بەشداربووان لە راپرسییەکەدا دەنگیان داوە بە سەربەخۆیی کوردستان.

لە راپرسییەکەدا رای 4200 کەس وەرگیراوە کە 1526 کەس لە هەولێر ، 1422 کەس لە سلێمانی ، 1111 کەس لە دهۆک و 141 کەس لە پارێزگای هەڵەبجە بەشدارییان لە راپرسییەکەدا کردووە.

بەپێی راپرسییەکە 86.9%-ی خەڵکی هەولێر دەنگیان بە بەڵێ داوە بۆ سەربەخۆیی، لە دهۆک 97.5% دەنگیان بە بەڵێ داوە، لە هەڵەبجە 82.9% دەنگیان بە بەڵێ داوە و لە سلێمانی کە کەمترین بووە 67%-ی دەنگدەران دەنگیان داوە بۆ سەربەخۆیی کوردستان.

لە وەڵامی بەشداریی لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان 83.1% -ی بەشداربووان لە راپرسییەکەدا بە بەڵێ وەڵامیان داوەتەوە و 66% -یش گوتوویانە کە کاتەکەی گونجاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار