میدیای ئەڵمانیا: ئه‌ڵمانیا چه‌کی دیکەی بۆ هه‌رێم نارد

ئاژانسەکان-KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا بڵاوی کرده‌وه له‌م حه‌فته‌یه‌دا، ئه‌ڵمانیا بڕی ٧٠ تۆن چه‌ک و کەرەستەی سەربازیی بۆ پێشمه‌رگه له هه‌رێمی کوردستان ناردووه.
به پێی هەواڵی ئاژانسی دۆچەڤێلا، ئه‌ڵمانیا بڕی ٧٠ تۆن چه‌کی بۆ پێشمه‌رگه ناردووه که ١٥٠٠ پارچه چه‌ک و ١٠٠ موشه‌کی سه‌رشان و ٣ ئۆتۆمۆبێلی سه‌ربازیی تێدا بووه.




