٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوردستانیان: خەمی پەكەكە نەتەوەیی نییە و دژی سەربەخۆییی كوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- كوردستانیان دەڵێن، پەكەكە و پەیەدە لە سیاسەتەكانیاندا تەنیا خزمەت بە نەیارانی گەلی كورد دەكەن و ئەوەی بەرژەوەندیی نەتەوەییی كوردە، لە میتۆدی سیاسەتیاندا بوونی نییە، بۆیە خەمی پەكەكە، خەمێكی نەتەوەیی نەبوو، بەڵكوو گڕكانێك بوو ئاگری نەگریسی چەپی لە هەگبەدا هەڵگرتووە.

دەربارەی سیاسەتی پەكەكە و پەیەدە، لە گەرمیانەوە چاودێری سیاسی (ئەحمەد گلی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پەكەكە و پەیەدە، بووون بە داردەستی نەیارانی كورد و وەك داشی دامە بەكاریان دێنن دژی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی ‌و (سەرۆك بارزانی)؛ ‌پەكەكە لە ساڵی (١٩٩١) دژی هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان جەنگا، كە پەرلەمانی كوردستان دامەزرا بە بڕوای ئەوان ئەمە دەبێتە هۆی یەكنەگرتنەوەی هەرچوار پارچەی كوردستان، كەچی ئێستا بۆ شنگال و هەندی ناوچەی زۆر (زۆن)ـی سەوز و نیلی پێشنیازی كانتۆن دەكات! دژی هەموو هەنگاوەكانی (جەنابی سەرۆك)ـن بۆ سەربەخۆیی، ‌سیاسەت و پەیڕەو و پڕۆگرامی پەكەكە ‌هیچ كات ‌بۆ بەرژەوەندیی كورد نەبووە و نابێت؛ جەنابی (سەرۆك بارزانی) گەشەی بە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا دا و ئیمراڵیی كردە بەشیك لە پرۆسەكە و لە ئەنجامی ئاشتیدا هەدەپە توانیی ٨٠ كورسی بباتەوە؛ مزایدەچییەكان چوونە ژێر پێی (دەمیرتاش) و گەورەترین هەلی مێژووییان لە كیسی كوردی باكوور دا؛ پەكەكەش بە كوشتنی دوو پۆلیس شەڕی هەڵگیرساندەوە و باكووری كوردستانی وێران كرد؛ دەبێ ئێمە و كوردانی باكوور بپرسین ئەمەی پەكەكە كردی و دەیكات لە بەرژەوەندیی كێدایە؟ زۆر سەیرە بەپێش چاومانەوە خیانەت و خۆفرۆشی دەكەن! ئەمانە ‌دەبینین هێشتا خەڵكانێكی ساویلكە بڕوا بە درۆ شاخدارەكانیان دێنن."

لە شاری كەركووكەوە، (سامان ڕەشید) چاودیری سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سیاسەتی ئەمڕۆی پەكەكە بە پەلوپۆكانییەوە، سیاسەتێكە تەنیا خزمەت بە دژمن و نەیارانی گەلی كورد دەكات و ئەوەی بەرژەوەندیی نەتەوەیی كوردە لە میتۆدی سیاسەت و كاركردنیاندا نییە، ئەگەر بە وردی بڕوانینە جۆری كاری سیاسی و سەربازییان، دەبینین بە ئەنقەست و نائەنقەست بوونەتە ئامرازێك بۆ جێبەجیكردنی ئەجێندای وڵاتانی داگیركەر، لە باكوور لەبری دیالۆگ و گفتوگۆ زمانی چەكیان بەكار هێنا، ئەوەیش لەشكركێشیی توركیای بۆ سەر شارەكانی باكوور و وێرانكردن و دەربەدەركردنی هاووڵاتیانی لێ كەوتەوە لە ڕۆژئاوا و، بوونەتە بەشێك لە بازنەی چەكداریی هێزەكانی (ئەسەد) و لەبری بەرەی ئازادیخوازان، پاڵپشتی و هەماهەنگی سوپای (ئەسەد) و ئێرانن لەو ناوچەیەدا؛ ئەمەیش گەورەترین هەڵەی ستراتیژییە؛ ناشێ پەیەدە وا بزانێ (ئەسەد) و ئێران و ڕووسیا و توركیا بەرژەوەندییەكەیان لەم ناوچەیە دەكەنە قوربانی ئەوان! ئەمە سەرەڕای دژایەتیكردن و ڕاوەدوونان و گرتنی ئەندام و لایەنگرانی (ئەنەكەسە) و بە ئاشكرا سووكایەتیكردن بە ئاڵای كوردستان و دژایەتیكردنی ڕەوتی سەربەخۆخوازانی كوردستان و دەوڵەتی كوردستان؛ ئەم جۆرە سیاسەتكردنە لە بەرژەوەندیی دووژمنانی گەلەكەماندایە."

مامۆستا (بەشدار ڕەفیق) لە پارێزگای هەولێرەوە، پەیوەست بەم پرسە بە ماڵپەڕەكەمانی گوت: "پار (هەدەپە؛ باڵی سیاسیی پەكەكە) لە توركیا سەركەوت بۆ پەرلەمانی توركیا و هەشتا كورسییان پێ بڕا؛ هەموو كورد دڵی خۆش بوو؛ چاوەڕێ بووین (پەكەكە) ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم سەركەوتنەدا بكات، بەڵام وا دیار بوو ئێمە لە هیچ و خۆڕایی دڵمان خۆش كردووە؛ چونكە خەمی پەكەكە، خەمێكی نەتەوەیی نەبوو، بەڵكوو گڕكانێك بوو ئاگری نەگریسی چەپگەرایی و شیعەگەراییەكەی لە هەگبەدا هەڵگرتووە! ئەوە بوو لەگەڵ ئاكپارتی نەچووە حوكمەتەوە و، دەرئەنجامەكەیشی كاولكردنی باكووری كوردستان بوو."

 

فایزە كۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار