٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەركەوتنی پێشمەرگە باسی گەرمی نێو خەڵكی مووسڵە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  هەواڵی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگە لەبەرەی خازر و گوێڕ  باسی گەرمی نێو خەڵكی شاری مووسڵە و دانیشتووانی مووسڵ دەخوازن پێشمەرگە هێرش بکاتە سەر مووسڵ.

(عسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتی  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "لەناو جەرگەی داعشەوە زانیاریی وردمان پێ گەیشتووە، هەواڵی شەڕی هێزی پێشمەرگە لە بەرەی خازر و گوێڕەوە لەناو سەنتەری شاری مووسڵ دەنگی داوەتەوە و بووەتە باسی گەرمی نێو خەڵكی شارەكە، بەتایبەتی ئەوانەی بە دەست دەسەڵاتی تیرۆریستانی داعشەوە یاس بوونە."

عسمەت ڕەجەب گوتیشی: "دانیشتووانی شاری مووسڵ زۆر دڵخۆشن بە سەركەوتنی هێزی پێشمەرگە لە خازر و گوێڕ دا تۆماریان كردووە و چاوەڕوانن کە پێشمەرگە مووسڵ بگرێتەوە و هێزی پێشمەرگە فریایان بکەوێ."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار