عه‌مید بارزان خاڵه: هه‌وڵه‌كانی ئێستای داعش هه‌ر په‌له‌قاژه‌ن و چی دی نییه

ماتوو-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خورماتوو دەڵێت، شەوی رابردوو داعش ھێرشی کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام تێک شکێندران و شکستیان برد. باوه‌ڕیشی وایه، داعش بۆ شاردنەوەی شکستەکانی رۆژانی رابردووی له خازر و هوێڕ ئەو جۆرە ھێرشانە دەکات.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خورماتوو عه‌مید(بارزان ئەحمەد خاڵە)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنووری خورماتوو ھێرشیان هێنایه سەر ھێزه‌كانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە بە تووندی رووبەڕوویان بوونەوە و تێکیان شکاندن و شکستیان برد.''
(بارزان ئەحمەد خاڵە) گوتیشی، داعش وەکو کاردانەوە ئەو ھێرشەی کردووە و، باوه‌ڕی وایه كه، لەبەر ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا شکستی گەورەی بردووە لەسەردەستی ھێزی پێشمەرگە له هه‌ردوو به‌ره‌جه‌نگی خازر و گوێڕ، هه‌ڵبه‌ت بۆ ئەوەی ئەو شکستانە بشارێتەوە ئەو ھێرشەی کردووە.
(خاڵە) وه‌ها باس دابه‌زینی وره و توانای تیرۆریستانی داعش خودی ڕێكخاروه‌كه ده‌كا كه، هێنده لاواز بووە كه‌وتووه‌ته دۆخی پەلەقاژەوه و جارێکی دیکە ناتوانن ھیچ شوێنێک بخه‌نه ژێر چنگی خۆیانه‌وه و ده‌ڵێ، ''ئەمە بابه‌تێكه و کۆتایی پێھاتووە.''
بڵند ئیبراھیم




