پێشمه‌رگه له خورماتوو داعشی تێكشاند

هه‌ولێر-KDP.info- شه‌وی رابردوو له شارۆچكه‌ی خورماتوو، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و فریاكه‌وتن، قایمقامی خورماتوو ده‌ڵێ، به‌هانای پێشمه‌رگه‌وه چوون و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستی خۆیان وه‌شاند پێش ئه‌وه‌ی داعش زیانیان پێ بگه‌یه‌نێ.
(شه‌لال عه‌بدول) قایمقامی شارۆچكه‌ی خورماتوو به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند "شه‌وی رابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشێكی به‌رفراوانیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری شارۆچكه‌كه، هه‌ڵبه‌ت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌رگریی فریاكه‌وتن سه‌ربه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانییان به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش بده‌نه‌وه و ناچاریان بكه‌ن به‌ره‌و دواوه پاشه‌كشه بكه‌ن.''
قایمقامی خورماتوو ده‌ڵێ، "هێرشه‌كه‌ی داعشان سه‌عات 11ی شه‌و بووه، نزیكه‌ی دوو سه‌عات شه‌ڕ و پێكدادان هه‌بووه، له هێزی پێشمه‌رگه چوار بریندارمان هه‌یه و زیانی چه‌كدارانی داعش‌یش هێشتا نازانرێ چه‌نده، به‌ڵام بێگومان كوژراو و برینداری زۆریان هه‌یه و دوای هێرشه‌كه‌ش گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ بردنی ته‌رمه‌كانیان.''
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بە سوودوەرگرتن لە خۆڵبارین و خراپیی كەشوهەواوه، شەوی 16 لەسەر17ی 8-2016، داعش هێرشی كردووه، به‌ڵام دواجار تێك شكێندراوه.
له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی داعش له خورماتوو (شه‌لال عه‌بدول) گوتی "راسته ماوه‌یه‌كه ئه‌وه‌مان پێگه‌یشتووه تیرۆریستانی داعش زیاتر له جاران جموجۆڵیان هه‌یه، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه بۆ به‌رگری و تێكشكاندنی هه‌ر هێرشێكی تیرۆریستان.''
قائید میرۆ




