هه‌رێمی كوردستان، پلانی نوێی بۆ ڕاكێشانی گه‌شتیار هه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، له پاشه‌رۆژێكی نزیكدا پلانێك جێبه‌جێ ده‌كرێت كه به هۆیه‌وه له هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵدا گه‌شتیار ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
شاندێكی عه‌ره‌بى كه 26 رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و سینه‌ماكار بوون، له سه‌ردانىكردنیان بۆ هه‌ولێرى پایته‌خت، له‌گه‌ڵ (نه‌ورۆز مه‌ولوود)وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار كۆ بوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئاشنابوونه به شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ى ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان و فیلمه‌كانیانه‌وه، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌بی بناسێنن.
له‌و دیداره‌دا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، رۆڵ و بایه‌خی سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانى هێنایه به‌ر باسه‌وه، كه به هۆی بایه‌خی حكوومه‌ته‌كه‌یه‌وه به بواری گه‌شتوگوزار، كه مه‌به‌ست لێی زیادكردنى داهاته، بڕیارى به‌خشینه‌وه‌ى 20%ی داهاتى شاره‌وانییه‌كانی داوه؛ ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌م بایه‌خدانه جووڵه‌ى خستووه‌ته پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزاره‌وه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێی كه‌وتووه و پرۆژه‌كانی په‌ك خستوون.
(نه‌ورۆز مه‌ولوود) چۆنیه‌تیی پێشخستنی كه‌رتى گه‌شتوگوزارى كرد و بایه‌خی هێنانی گه‌شتیارى زیاتری بۆ هه‌رێمی كوردستانی باس كرد و، له‌و دیداره ڕایگه‌یاند: "پلانیان بۆ چۆنیه‌تیی زیادكردنی رێژه‌ی گه‌شتیار هه‌یه له وه‌رزی زستاندا؛ له پاشه‌ڕۆژێكی نزیكیشدا پلانێك جێبه‌جێ ده‌كرێت تا له هه‌ر چوار وه‌رزدا گه‌شتیار روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.''
كارزان حه‌یده‌ر




