٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

واژۆ بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری بەرگری کۆ کراوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا -KDP.info-   ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق دەڵێ، واژۆ کۆکراوەتەوە بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری بەرگری عێراقدا.

ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق (د.ماجد خه‌له‌ف شنگالى) به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانـی راگەیاند،" دواى ئه‌وه‌ى له‌ دانیشتنى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقدا به ‌زۆرینه‌ى ده‌نگ  گوته‌كانى (خالد عوبێدى) وه‌زیرى به‌رگرى عیراق ڕه‌تكرایەوە، لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠ واژۆ کۆکراوەتەوە تا متمانەی لێ وەربگیرێتەوە.

گوتیشی کە پێدەچێ لە کۆبوونەوەی سێشەممەی دابێ ئەو پرسە بخرێتەوە ڕوو.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار