کۆنتڕۆڵکردنەوەی گەیارە نزیکە
__2016_08_16_h19m50s5__HK.jpg)
گەیارە-KDP.info- فەرماندەی سوپای عێراق لە سنووری گەیارە دەڵێت، گوندەکانی گەیارە هەرهەموویان ئازاد کراون و، نزیک بوونەتەوە لە گەیارە.
فەرماندەی سوپای عێراق لە سنوری گەیارە ڕائید (ئەمین شێخانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەموو گوندەکانی سنووری گەیارە ئازاد کراون؛ تەنها گەیارە بە خۆی ماوە؛ ئەویش ٨٠٠ مەترێکمان ماوە بیگرینەوە؛ دوێنێشەو پێنج ترۆمبێلیان خستبوویە ڕێ، فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان شتاقیان لێیان بڕی."
ڕائید (ئەمین شێخانی) گوتیشی، ماوەیەک لەمەوبەر خەڵکی گەیارە بەنیاز بوون ھەڵبێن، بەڵام داعش لە مووسڵەوە ١٥٠ چەکداری غەوارەی ناردە سەریان و هەڕەشەی لە خەڵکەکە کرد؛ پاشان ھێرشێکیان کردە سەر ئێمە و، ١٧ چەکداریان لێ کوژرا. چەند چەکدارێکیشیان لە بۆردوماندا کوژران؛ ئێستا لەو ١٥٠ بیانییە، ڕەنگە ١٢٠ چەکداریان لێ مابێت.
(شێخانی) ڕوونیشی کردەوە، چەن داعشە بیانییەک کەوتە دەست ھێزی پێشمەرگە؛ توونسی و مەغریبی و جەزائیرییشیان تێدا بوو.
بڵند ئیبراھیم




