٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەدعان عەلی: پەیەدە دەیەوێت بە دژایەتیکردنی ئەنەکەسە و ھەرێمی کوردستان شکستی خۆی بشارێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا دەڵێت، پەیەدە لەبەر ئەوەی لە ھەموو ڕویەکەوە شکەستی ھێناوە دەیەوێت بە دژایەتیکردنی ئێمە و ھەرێمی کوردستان شکستەکانی بشارێتەوە، ئەوەیە شەڕمان پێ دەفرۆشێت؛ بەڵام ئێمە شەڕی براکوژری ناکەین و، بە خۆپیشاندان وەڵامیان دەدەینەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (جەدعان عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پەیەدە لە ھەموو لایەکەوە دەستی کردووە بە دژایەتیکردنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد؛ تاو ئەندامانی سەرکردایەتی و کادیر و چالاکامان لێ دەگرێ، جارێ دژایەتیی ئاڵای ھەرێم و ھەرێمی کوردستان دەکا! ئەگەر لە ڕووی ئیداری و سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسییەوە دانەڕووخابن، شتی وا ناکەن."

(جەدعان عەلی) گوتیشی، تۆزێک خۆیان بە ڕزگارکردنی مەنبج ھەڵکێشاوە کە ئەمەش بۆتە جێگەی نیگەرانی لای خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان؛ ئاخر زۆر کورد لە خاکی دەرەوەی کوردستانی سووریا دەکوژرێن.

گوتیشی، خەڵکی زۆر نارحەتن لەبەر پەیەدە بەھۆی ئەو مامەڵەی دەیکەن؛ بۆیە دەیانەوێت شکستی خۆیان بشارنەوە؛ ئەوە هیچ بە سیاسەت شەڕمان پێ دەفرۆشن، بارەگایشمان لێ دەسووتێنن و، سەرکردە و ئەندامەکانیشمان لێ دەگرن.

(عەلی) ڕوونیشی کردەوە، تەنانەت ناهێڵن خەڵک بە ئیسراحەت لە سنوورەوە ھاتوچۆ بکەن؛ من خۆم چەند ڕۆژ لەمەوبەر ویستم بگەڕێمەوە بۆ لای کەسوکارەکەم، نەیانهێشت! ڕێگە بە کەس نادەن، مەگەر لایەنگری خۆیان.

ئەوەشی خستە ڕوو، ئەوان لە شەڕ دەگەڕێن؛ شەڕی براکوژی، بەڵام ئێمە ئەو خۆکوژییە ناکەین و، بە خۆپیشاندان وەڵامیان دەدەینەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار