ژمارەی کوژراوانی داعش گەیشتە ٢٠٥ تیرۆریست
__2016_08_16_h19m46s44__HK.jpg)
خازر-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگاداری مووسڵ ئاشکرای کرد، بەپێی دوایین ئامار تا ئێستا ٢٠٥ تەرمە داعشیان لە بەرەجەنگی خازرەوە ناردووەتەوە بۆ مووسڵ؛ دیارە وەزیری ڕاگەیاندنی داعشیش کوژراوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەوەندەی زانیبێتمانەوە تا ئێستا ٢٠٥ تەرمە داعشیان لە بەرەجەنگی خازرەوە ناردووەتەوە بۆ مووسڵ؛ (ئەبوئەحمەد) وەزیری ڕاگەیاندنی داعش کە بە ڕەسەن خەڵکی سووریایە و ڕاگەیێنەوانێکی تریشیان لێ کوژراوە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی داعش دوێنێ ١٨ چەکدار و ئەمڕۆش ھەشت چەکداری خۆیانیان گوللەباران کردووە؛ ئاخر لە شەڕ هەڵاتبوون. ١٢ داعشی دیکەش بەرەو سووریا ڕایانکردووە.
بڵند ئیبراھیم




