ئەمڕۆ لە شارەكانی ڕۆژئاوا خۆپیشاندانە

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ سووریا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە هەموو شاروشارۆچكەكانی ڕۆژئاوای كوردستان خەڵك دژی هەڵوێستەكانی پەیەدە خۆپیشاندان دەكات و هەڵوێست وەردەگرێت.
نووری بریمۆ ئەندامی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی سووریا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پەیەدە بە زەبری چەك دەیەوێت خۆ بەسەر ڕۆژئاوای كوردستاندا بسەپێنێت؛ سیاسەتێكی زۆر مەترسیداری گرتووەتە بەر و، بۆ سەرخستنی سیاسەتەکەی هەرچییەکی پێ بکرێ، ئیتر بە ڕاگەیاندن بووبێ یان بە هێزی چەكداری دەیکات و گوێ لە كەس ناگرێت؛ ئازادی لای ئەوان، بریتییە لە بیركردنەوە لە چوارچێوەی پەیەدەدا؛ لەوە بترازێ، بە خۆفرۆشت دەزانن! ١٥ ساڵان گەورەتر و ٤٥ ساڵان بچووکتر، ڕەشبگیر دەکەن. بەردەوام لایەنگرانی ئێمە دەگرن و ئازاریان دەدەن. پەیەدە بە زۆر خۆی بەسەر خەڵكی ڕۆژئاوادا سەپاندووە."
گوتیشی: "ئەمڕۆ كاتژمێر ٦ـی ئێوارە لە هەموو شاروشارۆچكەكانی ڕۆژئاوای كوردستان خەڵك دژی هەڵوێستەكانی پەیەدە خۆپیشاندان دەكەن و هەڵوێست وەردەگرن".
ڕابین شێروانی




