٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆککۆماری عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەمە دەقەکەیەتی:

براى بەڕێزم  جەنابى سەرۆک  مەسعوود بارزانی

بە بۆنەى ساڵڕۆژى  دامەزراندنى پارتى دیموكراتى كوردستانى تێكۆشەرەوە ، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەى ئێوەو لە رێگەى بەرێزیشتانەوە پیرۆزبایى لە ئەندامانى مەكتەبى سیاسیى و ئەنجومەنى سەركردایەتى و ئەندام و لایەنگرانى پارتى دەكەم و بە هیوام پارتییە خەباتگێرەكەتان هەردەم لە پێشكەوتن و سەركەوتن دا بێت لە پێناو پاراستنى دەستكەوتەكانى گەلەكەمان  دا. ئەم یادە مێژوییە  هاوكاتە لەگەڵ جەژنى لە دایكبوونیشتاندا ، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایى گەرمتان پێشكەش دەكەم ، كە لەگەڵ تەمەنى پارتیدا ئێوەش وەك تێكۆشەرو پێشمەرگەو سەركردەیەكى ژیر بەشداریى خەباتى پرشگندارى گەلەكەمانتان كردوە  ڕۆڵى دیارو بەرچاوتان هەبووە، ئێستاش لەم قۆناغەدا ئەو رۆڵە لە هەردوو ئاستى كوردستان و عێراقیشدا درێژەى هەیە.
یادى دامەزراندنى پارتى دیموكراتى كوردستان لە قۆناغ و هەلومەرجێكى گرینگ و چارەنوس ساز و ناسكدایە  كە  روى كردۆتە  وڵات و ناوچەكەمان،  كە پێویستى بە هەوڵى جدیى و یەكخستنى هەوڵەكانى  هەموانە بۆ  مامەڵە كردن  لەگەڵ  یەك بەیەكى پێشهات و روداوەكاندا.

دڵنیام پارتى دیموكراتى كوردستان وەك هێزێكى گرینگ لە ئاست ئەم بارودۆخەدا بە گیانێ لێپرسراوانە مامەڵە دەكات بۆ تێپەڕاندنى قەیرانەكان،  كە دیارە رۆڵى جەنابتان لەو چوارچێوەیەدا  دیار و بەرچاوە لە پێناوى گەیاندنى ولاَتەكەمان بە كەنارێكى هێمن و ئارام و دابینكردنى  عەدالەتى كۆمەلاَیەتى  و خۆشگوزەرانیى بۆ كۆمەلاَنى خەڵك.
بۆ بەدیهێنانى ئەو ئامانجانەش،   بە هێزكردن و قوڵكردنەوەى  یەكڕیزى نیشتمانیى و تەبایى و برایەتیى لە نێوان رۆڵەكانى  گەل و هێزە سیاسییەكان لە هەر كات  گرنگترە ،كە ئاشتبونەوەى سیاسیى و كۆمەلاَیەتیى و  چەسپاندنى  بنەماكانى دیموكراسیى و پێكەوە ژیانى بەئاشتیى پێكهاتە جیاجیاكان لە ولاَتێكى دەستوریى  فیدراڵیى دیموكراسیى   فرەیى ئازاد دا زامن و دەستە بەر دەكات.


لە كۆتایى دا هیوادارم یادى دامەزراندنى پارتییە تێكۆشەرەكەتان دەرفەتێكى گرینگ بێت بۆ ئەوەى بە حیكمەتى جەنابتان هەموو كۆشش و هەوڵەكان بخرێنە گەر, لە پێناوى بەدیهێنانى  تەواوى ئاوات ویستەكانى  گەلەكەمان لە سەرتاسەرى ولاَت دا  كە هەموان خەباتى بۆ دەكەین ...
هەر شاد و سەركەوتوو بن.
براتان
د.فوئاد مەعسوم
سەرۆككۆمار
 

هەواڵی پەیوەندیدار