هافینگتۆنپۆست: کوردستان کۆڵەکەی هیوایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

ئاژانسەکان-KDP.info- دوو لێکۆڵەری نێودەوڵەتی دەڵێن هەرێمی کوردستان بووەتە کۆڵەکەیەکی هیوا لە ناو ڕۆژهەڵاتی ناڤینە شڵەژاوەدا.
لە وتارێکدا بۆ هافینگتۆنپۆست، هەر دوو لێکۆڵەری نێودەوڵەتی، (ساشا تۆپێریچ) و (تیا ئیڤانۆڤیک) لە زانکۆی (جۆن هۆپکینز)، وێڕای ئاماژە بە ئیرادەی بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، باس لەوە دەکەن کە ڕۆحیەتی چاکسازی و گۆڕانکاری هەیە لە هەرێمی کوردستاندا.
سەبارەت بە داهاتووی کەمە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستانیش، ئەو دوو لێکۆڵەرە باس لەوە دەکەن کە هەرێمی کوردستان پشتگیریی ئیزدییەکان، شەبەک و کاکەیی و کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا دەکات کە لە داهاتووی ناوچەکەدا کاروباری خۆیان بەڕێوە ببەن.




