٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پەیەدە شاری منبج چۆڵ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند سەرکردایەتیی پەیەدە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات بەڵێنیان داوە شاری منبج چۆڵ بکەن.

لەو بارەیەوە ئاژانسی ئانادۆڵ لێدوانێکی ئەلیزابێس ترۆدۆ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای گواستەوە کە ڕایگەیاندبوو سەرکردایەتیی پەیەدە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات بەڵێنیان بە ئەمەریکا داوە شاری منبج چۆڵ بکەن و تەسلیم بە هێزە عەرەبەکانی ئەو شارەی بکەن.

لە لایەکی دیکەوە، ئەنجومەنی فەرماندەیی منبج لە بەیاننامەیەکدا ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە ٧٥ ڕۆژییەکەی منبجی ڕاگەیاند. بە پێی ئامارێک کە ئەنجومەنی ناوبراو بڵاوی کردەوە، لە ماوەی شەڕی ئازادکردنی شارەکەدا، زیاتر لە چوار هەزار تیرۆریست کوژراون و ٢٦٤ شەرڤانی کورد و عەرەبیش گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار