گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان: ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی پێشمه‌رگه له ده‌شتی نه‌ینه‌وادا ڕێخۆشکه‌ری ئازادکردنی مووسڵه

ئاژانسەکان-KDP.info- له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئه‌ی ئێف پی،کۆڵۆنێڵ کریس گارڤه‌ر گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی لە دژی داعش ڕایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی ئەم دواییەی پێشمه‌رگه له ده‌شتی نه‌ینه‌وادا ڕێی بۆ ئازادکردنی شاره‌که خۆش کردووه.
گارڤه‌ر گوتی "ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه دوو ڕۆژه‌یه‌ی که پێشمه‌رگه له ده‌شتی نه‌ینه‌وادا ئه‌نجامی دا ڕێی بۆ ئازادکردنی شاره‌که له ده‌ستی داعش خۆش کردووه."
دەیشڵێ "ڕاوێژکارانی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا ڕۆڵی ڕاوێژکارییان بینیوه و مه‌به‌ست له ئۆپه‌راسیۆنه‌که، فراوانکردنی هێڵه‌کانی په‌یوه‌ندیی له باشووری مووسڵ و ڕێگرتن له جوڵه‌کردنی داعش بووه.".
ئاماژه‌یشی دا که ئۆپه‌راسیۆنه‌کەی هێزی پێشمەرگە ئامانجی خۆی پێکاوه.




