٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و پارتی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز کاك مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان

هه‌ڤاڵانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌‌ و سەركردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی بەڕێز

سڵاوێکی گەرم..

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین، وبەهیوای ئەوەی ئەم یادە ببێتە هاندەرێك بۆ ڕەخساندی دەرفەتێكی زێڕین لە پێناو رێخكستن و یەكخستنی نێوماڵی كورد.

هەڤاڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان..

یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حزبەكەتان له‌هه‌لومه‌رجێكی هەستیاری ناوخۆیی ودەركی دەکەینەوە، ئه‌گه‌ری جۆراوجۆریش لە ‌ئارادایە، هەر له‌م دۆخەی ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌گه‌لێك هەن كە هەرێمی كوردستانی پێ تەنیوەتەوە، هەموویان فاكتەرێكن وهاندەرێكن بۆ لێكترازانی نێو ماڵی كورد‌، بۆیە دەبێت هەموو حزب ولایەنەكان بە حكوومەت وپەرلەمانیشەوە، بەردەوام لە هەوڵی پوچەڵ كردنەوەی هەر ڕەوشێکی نەخوازراو بین كە ئەگەری لە ئارادابونی هەبێت..

بەڕێزان..

تێكڕای په‌یوه‌ندی باشی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و، هەروابێتەوە لەگەڵ حكوومەت ودەزگا شەرعییەكان، باشترین فرسەتن له‌پێناوی بەدیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌لی كوردستان و سەرخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی لەم هەرێمە. شاراوەش نییە كە حزبەكەتان، لە ٧٠ ساڵی رابردوو نموونەی خەباتگێری و گیانفیدایی بووە و، بە جۆرەها رەوشی جیاوازدا تێپەریوە لەسەركەوتن ولە قەیران وقوربانیدان هاوشانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و حزبە كوردستانیەكانی تر، كە ئەمەش نەریتێكی واقع بینیە بۆ هەر حزبێك یاخود ڕێكخراوێك كە ئامانجی هەبێت و خەبات لە پێناو ئامانجەكانی بكات. ئێستاش لە بەردەم هەموو ئەگەرەكان، پاراستنی یه‌كێتیی ریزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و قووڵكردنه‌وه‌ی ته‌بایی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بەرپرسیاریەتی ئێوەو و هەموو لایەكمانە تا دوورخستنەوەی مەترسییەكان و گەیشتن بە ئامانج.

فڕە ڕەنگی نێو هێزی پێشمەرگەی قارەمان وتەبایی وبرایەتی نێو سەنگەرەكان لەکاتی شكاندن و شكسپێهێنانی دژمنەكانمان، نموونەیەکی هەر زیندووە بۆ زەرورەتی یەكخستنی نێو ماڵی كورد، دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای هەمیشە سەركەوتنتان بۆ دەخوازم..

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکوەزیران

16ی ئابی 2016

هەواڵی پەیوەندیدار