كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، پیرۆزبایی 16ـی ئاب لە مەكتەبی سیاسیی پارتی دەكات

بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
بە بۆنەی حەفتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و سەرجەم ئەندامان و پێشمەرگەكانی پارتەكەتان دەكەین.
یادی دامەزراندنی پارتی ئەمساڵ لە كاتێكدا دەكرێتەوە كە، كوردستان لە بارودۆخیكی زۆر ناسکدایە و لەم دۆخەیشدا گرینگترین ئەرك بۆ حزبێكی دەسەڵاتداری وەك پارتی، پاراستنی یەكڕیزی و یەكیەتیی گەل و هێزە سیاسییەكانییەتی.
هیوادارین ساڵی نوێ لە ژیانی پارتیتاندا ببێتە ساڵی سەركەوتن بەسەر تیرۆریستان و دژمنانی گەل و ببێتە ساڵی پەرەپێدانی دیموكراسی و چەسپاندنی یەكڕیزییەکی زۆرتر لە باشووری كوردستاندا.
لەو ڕۆژەدا سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاكی هەموو شەهیدانی پارتی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان و بنەماڵەی سەربەرزیان.
جارێكی دیكە پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەتان لێ دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
16/8/2016




