شنگال.. هێرشهكهی داعش به سهركهوتنی پێشمەرگە كۆتایی هات

شنگال-KDP.info- هێزەكانی پێشمەرگە لە شەش قۆڵەوە هێرشی تیرۆریستانی داعشیان تێك شكاند و، ئەمڕۆیش گورزێكی دیكە لە داعش وەشێندرا.
جێگری فەرماندەیی شنگالی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال عەمید (سمێ بۆسەلی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە سەعات 4 و 25 خولەك، تیرۆریستانی داعش هێرشێكی بەرفراوانیان كردە سەر سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگە لە سەرێ سینۆ و ئوم شەبابیك و تەل قەسەب و تەل بەنات و دۆمیز و چوارڕێیانی گرعوزێر و چەندین شوێنی تر كە دەكەونە رۆژهەڵاتی تەل بەنات".
(بۆسەلی) گوتیشی: "هێزەكانی پێشمەرگە قارەمانانە رووبەڕووی ئەو هێرشە بەرفراوانەی تیرۆریستانی داعش بوونەوە كە لە چوار قۆڵەوە بوو و تێكیان شكاندن و خۆشبەختانە هێزەكانی پێشمەرگە زاڵ بوون بەسەر تیرۆرستاندا و لاشەی 10تیرۆریستیش جێ ماون و زیانێكی گەورەیشیان پێ گەییشتووە، ئێمەیش تەنیا هەشت پێشمەرگەمان بە سووكی بریندار بوونە و ئێستایش شەڕەكە بەكۆتا هاتووە."
جێگری فەرماندەیی شنگالی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال دەشڵێت، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانیش هاوكار بوون لەگەڵمان و دوو جار بۆردوومانی تیرۆرستانی داعشیان كرد."
نەشوان بەرزنجی




