په‌یه‌ده 12سەرکردە و بەرپرسی ئەنەکەسەی ده‌ستگیر كرد.. خه‌ڵكی ڕۆژئاوا بێده‌نگ نابن

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- دوای ئەوەی ئاسایشی پەیەدە رێگری لە چوونەوەی تەرمی شەھیدانی پێشمەرگەی رۆژئاوا کرد کە لە شەڕی میحوەری خازردا شەھید بووبوون، خەڵکی نارەزایەتییان دەربڕی، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه په‌یه‌ده 12سەرکردە و بەرپرسی ئەنکەسە دەستگیر کردن.
بەرپرسی نووسینگەی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سووریا -ئەنکەسە- لە ھەولێر (نەواف رەشید)، راگەیاند "ئەمڕۆ کاتێک تەرمی شەھیدانی رۆژئاوای کوردستان لە ھەرێمه‌وه رەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كرانه‌وه، ئاسایشی پەیەدە رێگری لێ کردن و هێشتایش نەگەیشتوونه‌تەوە قامشلۆ، بۆیە خەڵکیش ناڕەزایەتی دەربریووە، به هۆی ئه‌و ناڕه‌زایییه‌ی خه‌ڵكیشه‌وه، ئاسایشی پەیەدە 12سەرکردە و بەرپرسی ئەنەکەسەی دەستگیر کردن.''
(نەواف رەشید) هه‌روه‌ها بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند، بڕیارە سبەی لە دژی سیاسەتی پەیەدە و گرتنی سکرتێری ئەنکەسە لە رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندان بەڕێوە بچێت. مه‌به‌ستیش له‌و خۆپێشاندانه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كرده‌وه تاكڕۆییه‌كانی په‌یه‌ده‌یه له ڕۆژئاوای كوردستاندا.
(ئیبراهیم برۆ) كه 13ی ئه‌م مانگه له لایه‌ن ئاسایشی په‌یه‌ده‌وه له قامشلۆ ده‌ستگیر كرا، پاش ئازادكردنی رایگه‌یاند، كه هێشتا نازانێ بۆچی ده‌ستگیر كراوه و، ده‌ڵێ، پاش ئه‌وه‌ی له قامیشلۆ له لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری په‌یه‌ده‌وه ده‌ستگیر كراین، بۆ عامودایان بردوون، هه‌ڵبه‌ته شه‌ش سه‌عات له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكیان نه‌بینی و نه‌یانزانی بۆچی ئه‌وانیان بردووه‌ته ئه‌م شوێنه‌وه، دواتر بردوویانن بۆ سنووری ره‌بیعه و تا بگه‌ڕێینه‌وه باشووری كوردستان، له‌وێ یه‌كێك قسه‌ی كردووه و پێیگوتووه،
'نابێ جارێكی دی پێ بنێنه‌وه خاكی ڕۆژئاوای كوردستان. به‌ڵام پێمگوت كه، وه‌ك چۆن پێشتر به‌لێنمان دابوو كه ناتوانن ڕێگه‌ی خاكی وڵاتی خۆمانمان لێ بگرن، ئێستایش به‌ڵێن بێ كه هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه و له خه‌باتی سیاسیی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.'
بڵند ئیبراھیم




