٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكان: ئەوانەی زێدەڕۆییان كردووه‌، دراونەتە دادگا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەربەڕێوەبەری شارەوانییەكانی هەولێر ئاماژەی دا، لەوەتی (سەرۆك بارزانی) دەستی داوەتە چاکسازی، دیاردەی دابڕکردنی زەوی و مڵکی حكوومەت زۆر كەمی كردووە و، سەرپێچیكەران دراونەتە دادگا.

(نەبەز محێدین) سەربەڕێوەبەری شارەوانییەكانی هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "لە سنووری شارەوانیەكانی پارێزگای هەولێر خەڵكێكی زۆر زەوینی حکوومەتیان دابڕیبوو بۆ خۆیان، بەڵام لەوەتی (سەرۆك بارزانی) دەستی داوەتە چاکسازی، توانیومانە دابڕدابڕ قەڵاچۆ بکەین و، ئێستا زۆر كەم بووەتەوە؛ ئاخر ئێستا هەر کەسێ زەوین و مڵکی گشتی داببڕێت، دەدرێتە دادگا؛ زۆر کەسیش دراونەتە دادگا.

 

(نەبەز محێدین) دەیشڵێت: "خۆمان ئامادە كردووە زەوی دابەش بکەین؛ کەینێ فەرمانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بگاتە دەستمان، کارەکە دەکەین؛ ئەڵبەت جارێ دەسپێکەکەی دیار نییە؛ وەزارەتی شارەوانی لەگەڵ شارەوانییەكاندا خەریكی دابینكردنی زەوین؛ کارەکە هەروا ئاسان نییە."

 

هەواڵی پەیوەندیدار