٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مووچەی پێشمەرگە دەدرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-  بڕیارە لەم حەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی هێزی پێشمەرگە بكرێت؛ سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەدەڵێ، مووچەكە بە پارەی ئەمەریكا دابەش دەكرێت.


(ئاری هەرسین) سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە لەم حەفتەیەدا  دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی هێزی پێشمەرگە بكرێت و، ئامادەكارییشی بۆ كراوە."


ئاری هەرسین ڕایشیگەیاند، مووچەی هێزی پێشمەرگە لەو پارەیە دەدرێت كە ئەمەریكا داویەتی بە وەزارەتی پێشمەرگە؛ مووچەی بەشێك لە پێشمەرگە بەو پارەیە دابەش دەكرێت و، ئەو باقییەکەیشی حكوومەتی هەرێم دابینی دەكات؛ بە گوێرەیە باری حكوومەت تۆزێک سووکەوە دەبێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار