٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی دا پێویستی بە مەرسومی هەرێمی هەیە

سەرچاوە: KDP.info
سلێمانی-KDP.info- سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێ، بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی نێوان یەکێتی و گۆڕان حەفتەی پارێزگاری سلێمانی دەگۆڕێ و، ئەمەیش پێویستی بەوەیە لە ئەنجومەن دەنگی لەسەر بدرێت و پاشان سەرۆکی ھەرێم فەرمانە (مەرسوم)ـی بۆ دەربکات، ئەگەرنا حکوومەت ناتوانێ وەکو پارێزگار مامەڵەی لەگەڵدا بکات.

(زیاد کاکەڕەزا) سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕان، ١٩ـی ئەم مانگە واتە یەکشەممەی دابێ، پارێزگای سلێمانی دەگۆڕێت و پارێزگاری نوێ دەستبەکار دەبێت."

(زیادکاکە ڕەزا) گوتیشی، بەر لەوەی گۆڕانکاری بکرێت پێویستە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا دەنگی لەسەر بدرێت و، بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگار پێویستە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان فەرمانە (مەرسوم)ـی ھەرێمی بۆ دەربکات.

(کاکەڕەزا) ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر فەرمانەی بۆ دەرنەکرێت ئەوکات حکوومەتی ھەرێم ناتوانێ وەکو پارێزگار مامەڵەی لەگەڵدا بکات.

باسی لەوەش کرد، تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە کە ئەو گۆڕانکارییە دەکرێت یاخود نا، بەڵام گەر بکرێت پێویستە بەو شێوەیە بێت؛ چونکە ناکرێت بەبێ فەرمانەی ھەرێم، پارێزگار دەستبەکار ببێت.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار