٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەڤەری سیدەکان ئەم زیانانەی بەرکەوتووە

سەرچاوە: KDP.info

سیدەکان-KDP.info-  بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان باس لە دوایین زانیاری لەسەر بارودۆخی هاووڵاتیان ناوچەكە دەكات؛ ئاماژە بەوەیش دەكات كە هێشتایش خەڵكێكی زۆر نەگەڕاونەتەوە و داوامان كردووە كەمپێك بۆ ئەو خەڵكە دروست بكرێت.

(كاروان كەریمخان) بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێستا بارودۆخی ناوچەكە باشە و ئێران جارێ وازی لە تۆپباران هێناوە، بەڵام تا دوێنێشەویش پووشوپاوانی خەڵک هەر دەسووتا؛ ناوچەکە هەم دووردەستە هەمیش مینڕێژ كراوە، بۆیە نەمانتوانی زووتر بگەینە ناوچەكە؛ خەڵک ٢٥هەزار دۆنم پووش و پاوانیان لێ سووتاوە؛ ڕەز و باخ و پوورەهەنگێکی زۆریان لێ کاول بووە؛  خەڵكێكی زۆر لە ترسی تۆپباراندا ناوێرن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان."

گوتیشی: "هەوڵ دەدەین و نووسراویشمان بەرز كردووەتەوە بۆ ئەوەی بە هەر شێوەیەك بووبێت، كەمپێك لە ناوچەكە  دروست بكرێت، چونكە ساڵ نییە خەڵك لەبەر پەكەكە و فڕۆکەی تورکیا و تۆپخانەی ئێران ئاوارە نەبن."

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار