٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە 150 کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە خازر و گوێڕدا ئازاد کرد..130 تیرۆریست کوژران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە راگەیاندراوێکی سەربازیدا پێوەست بە ئۆپەراسیۆنەکەی دوێنێ هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر و گوێڕدا رایگەیاند کە، لە ئەنجامی ئەو ئۆپڕاسیۆنەدا نزیكەی 150 كیلۆمەتری چوارگۆشە ئازاد كرا و لە تیرۆریستان پاك كرایەوە و هێزەكانی دوژمن بە سەختی تێك شكێندران و زەبرێكی كوشندەیان بەر كەوت. بەپێی دووایین ئامار لەو ئۆپڕاسیۆنەدا  130 تیرۆریست كوژران و ژمارەیەكی زۆریشیان بریندار بوون.

 

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەكشەممە 14ـی 8ـی 2016 هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە مەبەستی ئازادكردنی گوندەكانی نێوان وەردەك و گوێڕ لە میحوەری خازر و ڕاماڵینی تیرۆریستان لەو ناوچەیە هەڵمەتێكی بەرفراوانیان بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لەو دەڤەرە دەستپێكرد. لە ئەنجامی ئەو ئۆپڕاسیۆنەدا نزیكەی 150 كیلۆمەتری چوارگۆشە ئازاد كرا و لە تیرۆریستان پاك كرایەوە و هێزەكانی دوژمن بە سەختی تێك شكێندران و زەبرێكی كوشندەیان بەر كەوت. بەپێی دووایین ئامار لەو ئۆپڕاسیۆنەدا  130 تیرۆریست كوژران و ژمارەیەكی زۆریشیان بریندار بوون.

لەو ئۆپڕاسیۆنەدا گوندەكانی قرقشە و قریتاخ و ئەبزەخ و حمرە و تل حەمید و شەنەف و عومەرمەندان و حاسوریە و كەنەشی گەورە و كەنەشی بچووك ئازاد كران و هێزی پێشمەرگە سەرجەم ئامانجە دیاریكراوەكانی ئۆپڕاسیۆنەكەی بە سەركەوتوویی بەدەست هێنا.

بە بۆنەی ئەو سەركەوتنە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین و سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی یەكەكانی سەر بە هێزەكانی فەرماندەیی زێرەڤانی و لەشكری تایبەتی یەك و لەشكری تایبەتی گوڵان و لەشكری ڕۆژ و هێزی دژەتیرۆر و یەكەكانی سەر بە فەرماندەیی بارزان و هەولێر و گەرمیان و سلێمانی و كاوە و ژینگە و هێزی پشتیوانیی یەك و ئاساییشی هەولێر و هێزی پاراستنی هەولێر و لیواكانی دە و چاردەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكە تایبەتەكانی سەر بە بارەگای میحوەری مەخمور، گوێڕ و یەكە پزیشكییەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی و كۆپتەرەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و هێزی خۆبەخشەكان، دەكەین. لێرەدا زۆر سوپاسی پشتیوانیی ئاسمانیی هێزی هاوپەیمانان دەكەین كە ڕۆڵی بەرچاویان لە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لەو ئۆپڕاسیۆنەدا هەبووە.

ئەم داستانە مەزنە بەخوێنی پاكی ژمارەیەك شەهید و بریندار تۆمار كرا. سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەنێرین و سەرەخۆشی لە كەسوكاری ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەكەین كە گیانی خۆیان لەو داستانەدا فیدا كردووە و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین. ئەو سەركەوتنە پەیامێكە بۆ هەموو لایەك كە تیرۆریستان و ناحەزان ناتوانن خۆیان لەبەرانبەر ئیرادەی پۆڵایینی پێشمەرگە بگرن و شكست و سەرشۆڕییان بۆ دەمێنێتەوە.

 ئەو داستانە نموونەیەكی تری فیداكاریی پێشمەرگەیە كە بۆ پاراستنی كوردستان خوێنی خۆی دەبەخشێت و ئەوەی خوێن بۆ گەلەكەی دەدات هەر ئەویش بڕیار لە چارەنووسی گەلی كوردستان دەدات.

فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان

15ـی 8ـی 2016

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار