٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوندە ئازادکراوەکان خەندەقیان بۆ لێ دەدرێ

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری خازر ڕایگەیاند لەو ١٢ گوندەی ئازاد كراون و، ناوچەكانی دیكە خەڵكێكی زۆر لەژێر دەستی داعش هەڵاتوونە و خۆیان ڕادەستی هێزی پێشمەرگە كردووە، لەو گوندانەی ئازاد كراون هێزی پێشمەرگە ئێستا خەریكی لێدانی خەندەق و دروستكردنی سەنگەرن  بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگەیان لێ جێگیر بكرێت.

دوێنێ پێشمەرگە لە هێرشێکی دیکەدا گورزێکی گورچکبڕی لە داعش وەشاند و ١٢ گوندی ئازاد کرد؛ وا ئێستا پێشمەرگە لەم گوندانەدا خەندەق لێ دەدات و سەنگەرەکانی پتەو دەکات.

 (عارف تەیفوور) بەرپرسی میحوەری خازر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لەو ١٢ گوندەی ئازاد كراون، خەریكی لێدانی خەندەق و دروستكردنی سەنگەرەكانین  بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە جێگیر بكرێت، هەروەها  هێزی پێشمەرگە خەریكی خاوێنكردنەوەی خانوو و گوندەكانە لە بۆمبە چێنراوەكانە."

گوتیشی: "لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ خەڵكێكی زۆر لەژێر دەسەڵاتی داعش هاتوونەتە ژێر دەستی پێشمەرگە كە تا سەعات ١٠ زیاتر لە ٦٨ خێزان هاتبوون، هاتنی ئەوانیش بەردەوامە، بەڵام بە حوكمی ئەوەی هیچ كەمێك لە سنووری ئێمە نییە، هەموو ئەو خێزانانەمان ڕەوانەی كەمپی كەندێناوە و شێخان كردوون.

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار