حەشدیشەعبی نەیانتوانی پێشمەرگەکە بڕفێنن

خورماتوو-KDP.info- چەكدارانی میلیشیاتی شەحدیشەعبی لە خوماتوو هێرشیان كردە سەر پێشمەرگەیەك گوایە بیڕفێنن، بەڵام پێشمەرگەكە توانیی خۆی ڕزگار بكات و، چەكدارەكانیش بەرەو شوێنێكی نادیار ڕایانكرد.
(عەبدوڵا بۆر) فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری خورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "میلیشیاكانی حەشدیشەعبی بەردەوام كێشە بۆ خەڵکی شارۆچکەی خورماتوو دەنێنەوە؛ وا ئەمڕۆش چەن چەكدارێکی حەشدیشەعبی هەوڵیان داوە پێشمەرگەیەك بڕفێنن، بەڵام هەوڵەكەیان سەری نەگرتووە و پێشمەرگە خۆی ڕزگار كردووە."
عەبدوڵا بۆر ڕاشیگەیاند: "ئێستا ڕەوشەكە باشترە لە جاران، چونكە هێزی پێشمەرگە لە خورماتوو نیشتەجێ كراوە؛ ئەگەر لەبەر پێشمەرگە نەبێت، هاوڵاتییە كوردەکانی ئەو سنوورە دەکەونە مەترسییەوە؛ ئێمەش وەك هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبین لە پاراستنی ناوچەكە بەتایبەتی لە هەڕەشەكانی میلیشیاكانی حەشدیشەعبی."
قائید میرۆ




