٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"سەرۆك بارزانی دامەزراوەكانی راسپاردووە لێكۆڵینەوە لە كەیسی كوشتنی گەنجەكەی دهۆكدا بكەن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، لە پێناو دۆزینەوەی بكوژان و تاوانبارانی گەنجەكەی دهۆكدا، (سەرۆك بارزانی) دامەزراوە پەیوەندارەكانی راسپاردووە بە خێرایی لێكۆڵینەوەی ورد لەو كەیسەدا بكەن و تاوانباران دەستگیر بكرێن و سزای یاسایی بدرێن.

ئەمەیش دەقەكەیەتی:

لەبارەی كەیسی كوشتنی رۆژنامەنووس (ودات حوسێن)، نووسینگەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیوەندی بە (حوسێن عەلی كۆچەر) باوكی (ودات حوسێن) كرد و سەرەخۆشی و هاوخەمیی (سەرۆك بارزانی) بە خانەوادەكەیان ڕاگەیەنرا و دڵنیای كردنەوە كە مومكین نییە تاوانێكی وا ون بێ و مافیان بفەوتێ و پێویستە بە زووترین كات تاوانباران بدۆزرێنەوە و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

لە پێناو دۆزینەوەی بكوژان و تاوانباراندا، (سەرۆك بارزانی) دامەزراوە پەیوەندارەكانی راسپاردووە بە خێرایی لێكۆڵینەوەی ورد لەو كەیسەدا بكەن و تاوانباران دەستگیر بكرێن و سزای یاسایی بدرێن.

د. ئومێد سەباح

گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

15ـی 8ـی 2016

هەواڵی پەیوەندیدار