٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پلانەكەی سەرۆك بارزانی نەیهێشت داعش زۆر مین دابنێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info- فەرماندەی پووچەڵكردنەوەی تیمەكانی مین دەڵێت، داعش ئەمجارە زۆر مینی دانەناوە، لەبەر ئەوەی پلانەكەی (سەرۆك بارزانی) بە شێوەیەك بوو كە فریاری ئەو كارە نەكەون، بۆیە لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ نزیكەی ٥٠ مین پووچەڵ كراونەتەوە.

لیوا (مەحموود كاكەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر توانی ژمارەیەك گوند ئازاد بكات، ئەمجارە داعش زۆر مینی دانەناوە، ئەمەیش دەگەرێتەوە بۆ دوو هۆكار، یەكەمیان ئەوگوندانە عەرەبن و نایانەوێت گوندەكانیان تێك بچن و هەندێك مینیان لە شەقامەكان داناوە، هۆكارێكی دیكەی سەرەكی ئەوەیە كە، پلانەكەی (سەرۆك بارزانی) بە شێوەیەك بوو كە بیریان لێ نەدەكردەوە و فریای ئەوە نەكەوتن زۆر مین دانێنەوە، لەبەر ئەوەی لە دیوی پشتەوە هێرش كرایە سەر داعش".

(كاكەیی) گوتیشی، لە دوێنێوە تاوەكو ئێستا نزیكەی ٥٠ مینیان هەڵگرتووەتەوە و بەردەوامیشن بۆ گەڕان بە دوای میندا، بەڵام لە گوندی حاسوودییە لە نزیك ئاوەكە مینێكی زۆریان داناوە و ئێستا سەرقاڵی پووچەڵكردنەوە و هەڵگرتنەوەی ئەو مینانەین".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار