میرخان: پێشمەرگە لە پێشڕەوی بەردەوامە و داعش بۆ ناو مووسڵ ڕادهكهن

گوێڕ-KDP.info- جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ- مەخمور رایدەگەیێنێت، هێزەكانی پێشمەرگە لە پێشڕەوی بەردەوامن و داعش بۆ ناو مووسڵ ڕاو دەنێن، تا ئێستایش چوار گوندی دیكە رزگار كراون.
(د. ئاراس حەسۆ میرخان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پاش ئەوەی دوێنێ 8 گوند لە چنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار كران و هێزەكانی پێشمەرگە لە هەردوو میحوەری گوێڕ و خازر گەیشتنەوە یەك، لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممەدا جارێكی تر ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی پێشمەرگە دەستی پێ كردەوە و لە پێشڕوی بەردەوامدان، تا ئێستایش گوندەكانی (عومەرمەندان و حاسودییە و كەنەشی گەورە و كەنەشی بچووك) رزگار كراون و بەمەش گەییشتوونەتە دواقۆناغی ئۆپەراسیۆنەكە".
(میرخان) دەیشڵێت: "تیرۆریستانی داعش ئەمڕۆ لەو گوندانەی ئازاد كران، بەرگریی زۆر لاوازیان كرد و، لەگەڵ یەكەم تەقەدا ڕایان كرد كە ژمارەیەك لاشەیان جێ ماون و سەرقاڵی ئەوەین بزانین ئەمڕۆ چەند كوژراوی تری داعش هەیە".
جێی ئاماژەیە، لە سەعات 5 و نیوی بەرەبەیانیی دوێنێ یەكشەممە 14-8-2016ـەوە، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە فەرمان و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی (سەرۆك بارزانی)، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە چەند ناوچە و گوندێكی میحوەری خازر و گوێڕ دەست پێ كردووە و، تا ئێستایش پێشڕەوی بەردەوامە و سنوورێكی بەرفراوانیش ئازاد كراوە.
نەشوان بەرزنجی




