٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عارف تەیفور: ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ ئاسانتر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری خازر رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆ ١٠٠% سەركەوتوو بوو و، بەیانیش گوندی كەنەسەی گەورە ئازاد دەكەن و ئۆپەراسیۆنەكە كۆتایی پێ دێت، ئەو گوندانەی ئەمڕۆیش ئازاد كراون خاوێن دەكرێنەوە.

(عارف تەیفور) بەرپرسی میحوەری خازر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئۆپەراسیۆنەكە ١٠٠% سەركەوتوو بوو، هێزەكانی هەڵگرتنەوەی بۆمبە چێنراوەكان خەریكی هەڵگرتنەوەی بۆمبەكانن و هێزی پێشمەرگەیش سەنگەرەكانی خۆی لەو ناوچانەدا پتەو دەكات.

گوتیشی: ئەمڕۆ ٩ گوند ئازاد كراون، بەیانیش  گوندی كەنەسی گەورە ماوە ئەویش ئازاد دەكرێت و، هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا جێگیر دەكرێن، بەمەیش هەنگاوەكانی كۆنترۆڵكردنەوی مووسڵ ئاسانتر دەبێت.

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار