پێشمەرگە لە پێشڕەوەی بەردەوام دایە
__2016_08_14_h20m1s38__HK.jpg)
خازر-KDP.info- جێگرى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى لە میحوەری خازرەوە ڕایگەیاند، هێرشەکەى ئه‌مڕۆی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به تەواوەتی سەری گرتووە؛ 10 گوندیان ئازاد كردووە و ته‌نها یه‌ك گوند ماوه بیگرینەوە.
(سەید هەژار) جێگرى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌و پلانه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دایان‌نابوو بۆ ئازادكردنى ئه‌و چەند گوندەی مەبەستیان بوو، بە جوانی جێبه‌جێیان كرد و، 10 گوندیان ئازاد كردەوە و، تەنیا تاکە گوندێك ماوه بیگرینەوە؛ ئەویش لە دەرفەتێکی تردا دەیگرینەوە. گرتنەوەی کامە شوێنان مه‌به‌ست بێ، سڵ ناکەینەوە."
(هەژار) گوتیشی، زیانێك گه‌وره به تیرۆرستانى داعش كه‌وتووه و تیرۆرستێكى زۆریان لێ كوژراوه و وره‌یان زۆر داکەوتووە؛ وا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه کۆمەڵە داعشێکیشیان گه‌مارۆ داوە، لێ ناگەڕێن هه‌ڵبێن."
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە باسی لەوەیش كرد، داعش ترۆمبێلی خۆکوژسواری زۆری ڕە‌وانه کرد، بەڵام بەر لەوەی خۆیان بتەقێننەوە بە پێشمەرگەدا، ئێمه و هاوپه‌یمانان زۆربەیانمان تەقاندەوە؛ هه‌ندێكیشیان خۆیانیان ته‌قانده‌وە، ئەوانیش شوکر هیچیان پێ نەکرا."
جێی ئاماژەیە، سەعات 5 و نیوی ئەم بەرەبەیانییە (١٤/٨/٢٠١٦)، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە فەرمان و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی (سەرۆك بارزانی)، لە چەند ناوچە و گوندێكی میحوەری خازر و گوێڕەوە پەلاماری بنکە و مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان دا و، هەتا ئێستایش وا ڕاویان دەنێن و، ڕایان‌دەماڵن.
نه‌شوان به‌رزنجى




