"ئیتر كاتیۆشاو تۆپی تیرۆریستان گوێڕ و مەخموور ناپێکێت"

مەخموور -KDP.info- قایمقامی مەخموور دەڵێ پیشمەرگە لەو هێرشە ڕێکوپێکەی ئەمڕۆدا كۆمەڵە گوندێکیان لە چنگی تیرۆریستانی داعش دەرعشهێنا؛ د لەوێوە بە چلچل (كاتیۆشا) و تۆپی دوورهاوێژ گوێڕ و مەخموور و گومرگی سەوزە و میوەی هەولێریان دەکوتا؛ بەڵام ئیدی ئەو مەترسییەش ڕەوایەوە.
ڕزگار محەمەد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە هێرشێكی سرگرتەدا كۆمەڵە گوندێکیان لە چنگی تیرۆریستانی داعش دەرهێنا و پاكیان کردەوە؛ بە تایبەت گوندەكانی بەر شارەدێی گوێڕ، واتە 'كەپران' و 'گامێشتەپە' و 'ئەبوشێتە' و 'كەنهەش'؛ داعش لەوێوە گوێڕ و مەخموور و گومرگی سەوزە و میوەی هەولێریان دەدایە بەر تۆپ و چلچل."
ئیدی پاش ئەم ڕاماڵینە، هیچ مەترسییەک لەسەر مەخموور و گوێڕدا نامێنێ.
قایمقامی قەزای مەخمور ئاماژەیشی دا: "بەم هێرشەی ئەمرۆ توانای داعش لە ناوچەكە زۆر كەم بوویەوە و ئەو هێڵە بەرگریەی ماوەی دوو ساڵە هەیانە ئیدی بوونی نەما، داعشان دەكەونە دەشتایێكی راست و ناتوانن هێڵی بەرگری دروست بكەنەوە."
سەرباز واحد




