داعش لەژێر زەویشدا خۆی لەبەر تۆپبارانی پێشمەرگە نەگرت

باشیک-KDP.info- فه‌رمانده پێشمه‌رگەیەک له میحوه‌ری باشیكەوە ئاشكرای كرد چه‌كدارانی ڕیكخراوی داعش له دوینێوه خەریک بوون لە میحوه‌ری باشیكدا چەن تونێلێک لێ بدەن، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به چه‌كی قورس ڕایان‌ماڵیون.
لیوا هه‌ڵگورد، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سه‌فین له میحوه‌ری باشیك به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارت دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه تۆپخانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چه‌كدارانی داعشیان له (چوارڕیانی عه‌زاوی و ناوه‌ندی شاره‌دیێ باشیك)ـدا تێر تۆپباران كرد."
گوتیشی: "ئەوەندەی زانیبێتمانەوە، لەو تۆپبارانەدا، داعش زیانێكی زۆریان پێ كه‌وتووه."
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه باسی ئه‌وه‌شی كرد:" بۆردومانی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆسه‌ر ڕێكخراوی داعش له‌كاتێكدایه كه تیرۆریستانی داعش له‌دوێنی یه‌وه هه‌وڵی لێدانی تونێلیان ده‌دا تا لەژێر زەویدا خۆیان حەشاربدەن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌م هه‌وڵه‌یان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه پوچه‌ڵكرایه‌وە.
هه‌ژار مه‌موزینی




