٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە میحوەری خازر و گوێڕدا گەیشتنەوە یەک..جەستەی داعشیان لەت کرد

سەرچاوە: KDP.info

گوێڕ-KDP.info-  کەمێک لەمەوبەر هێزەکانی پێشمەرگە چوونە پێشەوە و، وەها داعشیان دایە دواوە، میحوەری گوێڕ و میحوەری خازریان گەیاندەوە یەک.

کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان لەدژی داعش بەرپاکرد و بە تەکنیکێکی دیکەی سەربازییەوە پێشمەرگە لە هەردوو میحوەری گوێڕ و خازردا زیاتر لە ١٢٠ داعشی کوشتووە و، زیاتر لە ٢٠ ئۆتۆمبێلی داعشانیان ئاگر تێبەردا و بەهاوکاری و پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانیشەوە پێشڕەوەیەکی زۆریان کرد کە تا ئێستا نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتریان لە داعش پاککردووەتەوە لەگەڵ ئازادکردنی ٩ گوند. ئەو سەرکەوتنەی پێشمەرگە جەستەی داعشی لەهەردوو میحوەرەکەدا لەت کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەرەی جەنگدا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند تۆزێک لەمەوبەر پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ و خازر بەیەک گەیشتنەوە و، ئەمەیش هەنگاوێکی ستراتیژی سەربازی گرینگە بۆ ڕاوەدوونانی یەکجارەکیی داعش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار